به‌ڕێوه‌به‌ردنی وۆردپرێس له‌ ڕێگه‌ی wp-cli

28, ته‌مموز, 2017 | PHP

wp-cli ئامرازێكه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وۆردپرێس له‌ ڕێگه‌ی هێلی فرمانه‌كانCommand Line. ئه‌م ئامرازه؛‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی وۆردپرێس به‌بێ ئه‌وه‌ی بچیته‌ژووره‌وه‌ بۆ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و له‌ په‌ڕه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ په‌ڕه‌یه‌كی تر بچیت.
wp-cli زیاتر گونجاوه‌‌ بۆ گه‌شه‌پێده‌ران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتێكی زۆر ته‌رخان ده‌كه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی به‌ وۆردپرێس داڕێژراون. ئه‌م ئامرازه‌، ده‌توانێت هاوكاری به‌كارهێنه‌ر بكات له‌ هه‌ڵگرتنی پاڵپشتBackup بۆ ماڵپه‌ڕ، دامه‌زراندن و نوێكردنه‌وه‌ی‌ ناوكی وۆردپرێس، پێوه‌كراوه‌كان و ڕووكاره‌كان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و چه‌ندین كرداری تر.

دامه‌زراندنی WP-CLI


سه‌ره‌تا دڵنیابه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ستبوونت به‌ ڕاژه‌كاره‌وه‌‌ هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی SSH. له‌پاڵ هه‌بوونی توانای به‌كارهێنانی SSH، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش پێویستن بۆ دامه‌زراندنی wp-cli.

  1. ژینگه‌ی Unix ئاسا وه‌ك لینوكس. پاڵپشتی سنوورداره‌ بۆ ویندۆز.
  2. PHP 5.3.29 یان سه‌رووتر.
  3. وۆردپرێس ٣.٧ یان سه‌رووتر.

كاتێك دڵنیابوویت له‌ هه‌بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ڕاژه‌كه‌ت، ئه‌وه‌ دوای په‌یوه‌ست بوونت به‌ ڕاژه‌كاره‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی SSH، ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 curl -O https://raw.githubusercontent.com/wp-cli/builds/gh-pages/phar/wp-cli.phar

ئه‌م فرمانه‌ی سه‌ره‌وه‌، په‌ڕگه‌كانی wp-cli داده‌گرێت و ده‌ریانده‌هێنێت بۆ پێرستی root.
بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی phar كارده‌كات، ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 php wp-cli.phar –info

ئێستا ده‌سه‌ڵاتی په‌ڕگه‌كه‌ ده‌گۆڕین بۆ جێبه‌جێكردن به‌ نووسینی ئه‌م فرمانه‌:

chmod +x wp-cli.phar

ده‌توانیت په‌ڕگه‌ی wp-cli.phar بگوازیته‌وه‌ بۆ بوخچه‌یه‌ك و ناوی بنێیت wp. هه‌ر چه‌ند ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ به‌ڵام سوودی هه‌یه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنان؛ چونكه‌ هاوكاریت ده‌كات له‌ نووسینی فرمانه‌كان به‌ ته‌نها نووسینی wp. بۆ گواستنه‌وه‌؛ ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 sudo mv wp-cli.phar /usr/local/bin/wp

ئێستا wp-cli ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كارهێنان.

چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی WP-CLI

بۆ داگرتنی وۆردپرێس ته‌نها ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 wp core download

دروستكردنی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێی wp-config.php.

 wp config create –dbname=wpnwekar –dbuser=root

له‌م فرمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناوی بنكه‌دراوه‌ بریتییه‌ له wpnwekar و به‌كارهێنه‌ری بنكه‌دراوه‌ش بریتییه‌ له‌ root.
دروستكردنی بنكه‌دراوه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی په‌ڕگه‌ی wp-config.php.

 wp db create

دامه‌زراندنی وۆردپرێس له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م فرمانه‌وه‌:

 wp core install –url=nwekartest.dev –title=”Bekarhenani WP-CLI” –admin_user=nwekar –admin_password=nwekarpass –admin_email=info@nwekar.com

كاركردن له‌گه‌ڵ ڕووكار

دامه‌زراندن و چالاككردنی ڕووكاره‌كان زۆر زۆر ئاسان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ wp-cli به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ردانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و گه‌ڕان له‌ ڕووكار له‌ به‌شی ڕووكاره‌كان و پاشان داگرتن و دامه‌زراندن. له‌ wp-cli ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌ بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر ڕووكارێك كه‌ مه‌به‌ستته‌.

wp theme install nawirukar

كاتێك nawirukar بریتییه‌ له‌ ناوی ئه‌و ڕووكاره‌ی ده‌ته‌وێت دایبمه‌زرێنیت. هه‌روه‌ها بۆ چالاككردنی ڕووكاره‌كه‌ش ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 wp theme activate nawirukar

به‌هه‌مان شێوه‌ nawirukar بریتییه‌ له‌ ناوی ئه‌و ڕووكاره‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت چالاكی بكه‌یت.

كاركردن له‌گه‌ڵ پێوه‌كراوه‌كان

بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌كراو:

wp plugin install nawiPewekraw

له‌ كاتێكدا nawiPewekraw بریتییه‌ له‌ ناوی ئه‌و پێوه‌كراوه‌ی‌ كه‌ ده‌ته‌وێت دایمه‌زرێنیت.

بۆ چالاككردنی پێوه‌كراو:

wp plugin activate nawiPewekraw

بۆ ناچالاككردنی پێوه‌كراو:

wp plugin deactivate nawiPewekraw

چۆنیه‌تی نوێكردنه‌وه‌

بۆ نوێكردنه‌وه‌ ناوكی وۆردپرێس ئه‌م فرمانه‌ به‌كاربێنه‌:

 wp core update

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت وۆردپرێس نوێبكه‌یته‌وه‌ بۆ وه‌شانێكی دیاریكراو، ئه‌م فرمانه‌ بنووسه‌:

 wp core update —version=4.8

بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ وۆردپرێس بۆ وه‌شانه‌كانی پێشوو:

 wp core update —version=4.6 —force

بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌كراو، ئه‌م فرمانه‌ به‌كاربێنه‌:

wp plugin update nawiPewakraw

بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو پێوه‌كراوه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌:

wp plugin update —all

به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانیت ڕووكاره‌كانیش نوێبكه‌یته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌:

wp theme update nawiPewakraw

بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕووكاره‌كان:

wp theme update —all

به‌ره‌نجام

wp-cli ئامرازێكی به‌هێزه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی به‌ وۆردپرێس داڕێژراون له‌ ڕێگه‌ی هێلی فرمانه‌كان. جگه‌ له‌و فرمانانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا تێشكمان خستنه‌سه‌ر، كۆمه‌ڵێك فرمانی تر هه‌ن كه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بابه‌ت و لێدوانه‌كان، هه‌ڵگرتنی پاڵپشت و به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌دراوه‌. ده‌توانیت سه‌ردانێكی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی ئه‌م ئامرازه‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنابیت به‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و فرمانه‌ جیاوازه‌كان.
له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێم كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا زۆرێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌خزمه‌تگوزاری ڕاژه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئامرازی wp-cli وه‌ك یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست كڕیاره‌كانیان. بێگومان ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆر بۆ گه‌شه‌پێده‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌بردنی وۆردپرێس.

© 2018 نوێكار - هه‌موو مافه‌كان پارێزراون