لێهاتووین له دیزاینكردن و داڕشتنی ماڵپه‌ڕدا،
ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه له دروستكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن.
هاوبه‌شی تۆین به ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ت له جیهانی وێبدا.
هه‌ڵده‌ستین به دیزاین و داڕشتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت؛ كه خێرابێت له كردنه‌وه، سه‌رنجڕاكێش بێت له دیزاین، له مۆبایل، تابلێت، لاپ‌تۆپ و ڕوومێز به دروستی ده‌ربكه‌وێت و پله‌به‌ندی به‌رزبێت له بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان.
ئاماده‌ین سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی تایبه‌ت بۆ كۆمپانیا، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه و هه‌ر شوێنێكی كار دروست بكه‌ین. گشت سیسته‌مه‌كان سه‌رهێل كارده‌كه‌ن به‌مه‌ش ده‌توانیت به هه‌ر ئامێرێك و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستت پێی بگات.
ماڵپەڕەکەت کێشەی هەیە؟ وەک پێویست دەرناکەوێت لە مۆبایل؟ دیزاینەکەیت بە دڵ نییە و دەتەوێت دووبارە دابڕێژرێتەوە؟ ئامادەین ئەرکی چاککردن و ڕێکخستنی ماڵپەڕەکەت لە ئەستۆ بگرین.
ماڵپه‌ڕه‌كان به جۆرێك دیزاین ده‌كه‌ین كه له مۆبایل، تابلێت، لاپ‌تۆپ و ڕوومێز به‌بێ كێشه ده‌ربكه‌وێت. دڵنیایی ده‌ده‌ین كه سه‌ردانكه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی له بینینی مالپهڕهكهتدا نابێت.
لامان ڕوونه كه سه‌ردانكه‌ران له وێبگه‌ڕی جیاواز سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه دیزاینهكانمان ده‌گونجێنین له‌گه‌ڵ نوێترین وێبگه‌ڕه‌كانی وه‌ك گوگڵ كڕۆم، فایرفۆكس و ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر.
خۆمان به دووردهگرین له كۆدی زیاد. ماڵپه‌ڕ و سیسته‌مه‌كانمان به پاكترین كۆد ده‌نووسین. نوێترین ته‌كنیك بهكاردێنین به مه‌به‌ستی خێرا كردنه‌وه و كاركردنی ماڵپه‌ڕه‌كان.
هه‌موو ڕێنمایی و ته‌كنیكه گرنگه‌كانی گوگڵ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین تا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به باشترین شێوه له بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان ده‌ربكه‌وێت له ئاستی هه‌ره‌له‌پێش.
هه‌رگیز كێشه‌مان نه‌بووه له داڕشتنی ماڵپه‌ڕ به زمانی جیاواز، به دڵنیایی بۆتۆش گرفتمان نابێت. ئاماده‌ین ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به چه‌ندین زمان كه خۆت ده‌ته‌وێت دابڕ‌ێژین.
چاره‌سه‌ری گرفته ته‌كنیكییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له ئه‌ستۆ ده‌گرین. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆیه ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه له كێشه‌كه و ئیتر خۆمان هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.
گفتوگۆ‌و بیرۆكه ئالوگۆڕكراوهكان له چوارچێوه‌ی پلانێكی تۆكمه ڕێكده‌خه‌ین.
دیزاینێكی جوان و نموونه‌یی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئاماده ده‌كه‌ین. ده‌ستكاری ده‌كه‌ین تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕیت.
ده‌ست ده‌كه‌ین به كۆدنووسین بۆ ئه‌و دیزاینه‌ی ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه. هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تا خاوێنترین و چوستترین ماڵپه‌ڕ دابڕ‌ێژین كه هاوشان بێت له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ت.
ئه‌وه‌ی دامانڕشتووه، به یه‌كه‌وه تاقیده‌كه‌ینه‌وه. هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كان چاكدهكهین.
ماڵپه‌ڕی داڕێژراو، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌ستی ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانكه‌ران. هه‌وڵی ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ین بۆ ناساندن و ئاشناكردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.